API وەشانی 1

API v1 ـی Imgbb ڕێگات پێدەدات وێنە بار بکەیت.

شێوازی داواکردن

پەیوەندیکانی API v1 دەتوانرێ بە ڕێگای داواکردنی POST یان GET بکرێن، بەڵام چونکە داواکردنەکانی GET بە زۆرترین درێژی ڕێگەپێدراوی URL سنووردارن، باشترە ڕێگای POST هەڵبژێریت.

بارکردنی وێنە


پارامەتەرەکان

کلیلی API.
پەڕگەیەکی باینەری، داتای base64، یان URL ـی وێنە (تا 32 MB).
ناوی پەڕگە؛ ئەمە خۆکارانە دەناسێندرێت ئەگەر پەڕگەکەت بە POST و multipart/form-data بار بکەیت.
ئەگەر دەتەوێت بارکراوەکان پاش ماوەیەکی دیاریکراو خۆکارانە بسڕدرێنەوە، ئەمە چالاک بکە (بە چرکە، 60-15552000).

بانگهێشتە نموونە

تێبینی: هەمیشە لە کاتی بارکردنی پەڕگە ناوخۆییەکان POST بەکاربە. کۆدەکردنی URL دەکرێت سەرچاوەی base64 بگۆڕێت بەھۆی پیتە کۆدەکراوەکان یان بە سادەیی بەھۆی سنووری درێژی URL لە کاتی بەکاربردنی GET.

وەڵامی API

وەڵامەکانی API v1 هەموو زانیارییەکانی وێنە بارکراوەکان بە فۆرماتی JSON پیشان دەدەن.

لە وەڵامی JSON دا، هێدەرەکان کۆدەکانی دۆخ لەخۆ دەگرن بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی بزانیت داواکارییەکە OK بوو یان نا. هەروەها تایبەتمەندی statusیش لەخۆ دەگرێت.

وەڵامێکی نموونە (JSON)